نوورى حه‌مه‌عه‌لى: ده‌بێت به‌پێى قه‌باره‌ى خۆمان پشكمان له سلێمانى- گه‌رمیان به‌ركه‌وێت

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكى ئجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى پارتى ڕایگه‌یاند، پارتى ده‌بێت پشكى له پارێزگاى سلێمانى و گه‌رمیان هه‌بێت ئه‌گه‌ر به‌پێى ئه‌و ده‌نگانه‌ى پشكى پێنه‌درێت بابه‌شدارى نه‌كات.
(نوورى حه‌مه‌عه‌لى) ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى پارتیی دیموکراتی کوردستان بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى گوتى: "ده‌بێت پارتى وه‌ك هێز مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكرێت به‌تایبه‌تى له سنوورى گه‌رمیان – سلێمانى، چونكه ئه‌گه‌ر له هه‌ندێك شوێن ده‌نگه‌كانى وه‌ك خۆى نه‌بێت واته نه‌هاتبێته پله‌ى یه‌كه‌م و دووه‌م له‌و سنووره، به‌ڵام له ئاستى كوردستان پارتى له چ ئاستێكدایه؟ له به‌غدا له چ ئاستێكدایه؟ بۆیه پارتى ده‌بێت وه‌ك هێز سه‌یرى بكرێت بۆ دابه‌شكردنى پۆسته‌كانى پارێزگاى سلێمانى و گه‌رمیان".
(نوورى حه‌مه‌عه‌لى) گوتیشى: "ئه‌گه‌ر بڕیاره پۆسته‌كانى سلێمانى و گه‌رمیان به یه‌كسانى له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌نگ دابه‌ش ده‌كرێت، ئه‌ى كوا پۆسته‌كانى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان؟، بۆیه ئه‌گه‌ر وه‌ك خۆى پارتى پشكى پێنه‌درێت با به‌شدارى له حكوومه‌تى خۆجێىدا نه‌كات، چونكه پارتى هه‌زاران قوربانى و سه‌دان جار له حكوومه‌ت گوشارى هێناوه بۆ ئاواه‌دانى سلێمانى چۆن ده‌كرێت ئه‌و خه‌باته پشگوێ بخرێت".
كارزان سه‌باح هه‌ورامى




