٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بڕینی مینحەی سەنتەر و رێکخراوەکان و پڕۆژەیاسای خزمەتی رۆژنامەنووسان، وەزیری دارایی دەباتە پەرلەمان

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  سەرۆکی لیژنەی رۆشنبیری لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێ، بڕیارە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی برینی مینحەی سەنتەر و رێکخراوەکان و پڕۆژەیاسای خزمەتی رۆژنامەنووسان لە پەرلەمان، لەگەڵ وەزیری دارایی کۆ ببنەوە.

سەرۆکی لیژنەی رۆشنبیری لە پەرلەمانی کوردستان (فەرحان جەوھەر) بە ماڵَپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "وەزیری دارایی بانگھێشتی لیژنەکەیان کراوە بۆ ئەوەی لە پەرلەمان لەبارەی بڕینی مینحەی سەنتەر و رێکخراوەکان و پڕۆژەیاسای خزمەتی رۆژنامەنووسان، گفتوگۆ بکەن."

(فەرحان جەوھەر) گوتیشی، وەزیری دارایی لەو سەردانەیدا بۆ لیژنەکەیان ڕوونکردنەوە لەبارەی ئەو پرسانە دەدات.
(جەوھەر) ڕوونیشی کردەوە، کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری دارایی سەعات یەکی دوانیوەڕۆ دەبێت.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار