دیارى حوسێن: بۆ تەواوکردنی خه‌نده‌قەکەی کەرکووک، چاوەڕوانی ئازادکردنی سنووری حەقیقین

كه‌ركووك-KDP.info- ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى پارتیی دیموکراتی کوردستان كه‌ركووك- گه‌رمیان ده‌ڵێت، بیر له‌وه كراوه‌ته‌وه خه‌نده‌ق له سنوورى كه‌ركووك لێبدرێت و ده‌شڵێت، ئامانج له‌و خه‌نده‌قانه بۆ پارێزگاریكردنه له كرده‌ى تیرۆریستى و ڕێگری لە هه‌مه‌رى بۆمبڕێژكراوو.
(دیارى حوسێن) ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى كه‌ركووك -گه‌رمیانى پارتیى دیموركراتى كوردستان به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى راگه‌یاند: "سنوورى كه‌ركووك ده‌بێت به خوێن بپارێزرێت، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت سه‌نگه‌رى پێشمه‌رگه به‌هێز بكرێت؛ بۆیه بیر له‌وه كراوه‌ته‌وه خه‌نده‌ق لە سنوورى كه‌ركووك لێبدرێت و پێمان وایه بۆ قۆناغى دووه‌م ده‌بێت دیواربه‌ندى له سنوورى شاره‌كه دروست بكرێت، هەڵبەت ئه‌م بیرۆکەیە زۆر گرینگه، هەندێ خه‌نده‌قمان لێداوه و زیاتریش ده‌یبه‌نه پێشه‌وه، چونكه هێشتا كۆمه‌ڵێك شوێن ماونەتەوه ئازاد بكرێن ئەو بەشەیمان بۆ دوای ئازادکرنیان ڕاگرتووە".
بە گوتەی (دیارى حوسێن)، ئامانج له‌و خه‌نده‌قانه بۆ پارێزگاریكردنه له كرده‌ى تیرۆریستى و ڕێگری‌کردن لە هه‌مه‌رى بۆمبڕێژكراو، ئاخر ئه‌مه باشترین پلانى سه‌ربازییه بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگرى له هێرشە خۆکوژییەکانی تیرۆریستانی داعش بكرێت، چونكه داعش بۆى بكرێت په‌نا ده‌باته به‌ر چه‌كى كۆكوژیش.
ئاماژەیشی دا کە، له دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و پلانه سه‌ربازیانه ده‌ستى پێكردووه، بارى ئه‌منیى شاره‌كه زۆر ئارامه، بەڵام کاتێ دەگەینەوە سنوورى ڕاسته‌قینه‌ى خۆمان، ئه‌و كاته پلانى دیكه‌مان ده‌بێت، له ئێستایشدا ئارامیى ته‌واو به كه‌ركووكه‌وه دیاره، ئەمە به‌راود بە به‌غدا كه سوپاى هه‌موو عێراقى لێیه، بەڵام كه‌ركووك ئه‌منییه‌تى به‌هێزتره.
كارزان سه‌باح هه‌ورامى




