لە میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووکدا داعش بۆردومان کرا

ڕۆژئاوای کەرکووک -KDP.info- بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکوک-دوبز ئاشکرای کرد، فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان مۆڵگەکانی داعشیان لە میحوەری ئەواندا تێر بۆردوومان کردووە و، زیانی زۆریشیان پێیان گەیاند؛ داعش سێ بارەگای سەرەکییان لێ کرایە ئامانج.
(د. کەمال کەرکوکی) بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکوک-دوبز بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ماوەیەک لەمەوبەر لە گوندە ئازادکراوەکاندا، داعش کۆمەڵە ئامێرێکیان لێ گیرا، ئەمڕۆ بە فەرمیی درایەوە بە خاوەنەکەیان؛ دوو تراکتۆر و ھەندێک ئامێری دیکەیشی تێدا بوو."
دکتۆر (کەمال کەرکوکی) گوتیشی، کەمێک لەمەوبەر فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان مۆڵگەکانی داعشیان تێرکوت کرد؛ سێ بارەگای سەرەکیی داعشیان کردە ئامانج، کە لەوێوە زۆر ھاتوچۆیان دەکرد و، بۆ میحوەرەکەی ئێمەیش مەترسییان بوو؛ ئێمەش زانیاریمان دایە هاوپەیمانان و، ئەوانیش بە فڕۆکە بۆردومانیان کردن و، زیانێکی زۆریشیان لێیان دا.
بڵند ئیبراھیم




