٢٥ هاووڵاتییان بە بلۆک کوشت

مووسڵ-KDP.info- لە مووسڵ داعش ٢٥ ھاووڵاتییان بە بلۆک کوشتووە و ٩٢ کەسی دیکەشیان لەبەر ڕیشتاشین دەستگیر کردووە و، بە ملیۆنە دینارێک و ٨٠ جەڵدە سزایان داون.
(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش لە مووسڵ ٢٥ ھاووڵاتییان بە بلۆک کوشتووە، کە ملیان نەداوە بچنە شەڕ."
(سەعید مەموزینی) گوتیشی، ھەر ئەمڕۆ ٩٢ ھاووڵاتییان دەستگیر کردووە، کە ڕیشیان تاشیبوو، هەر کامێکیان و بە ملیۆنە دینارێک و، ٨٠ قامچی سزا دارون.
(مەموزینی) ڕوونیشی کردەوە، ھەر ئەمڕۆ لە بەرەجەنگی باشیکدا، فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان مۆڵگەکانی داعشیان بۆردوومان کردووە، لە ئاکامدا تیرۆریستان ١٣ کەسیان لێ کوژرا و، سێ ئۆتۆمبێلیشیان لێ سووتا.
ڕایشیگەیاند، (ئەبوو عیمران)، ئەو سەرکردەیەی داعش کە بەربژار کرابوو بۆ ئەوەی ببێتە والی مووسڵ، لە ماڵەکەی خۆیدا کوژراوە؛ داعش ئاژاوەیان تێ کەوتووە و، حاڵیان شڕە.
بڵند ئیبراھیم




