٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە جەنازەی عێزەت دووری ڕامان

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-شەقامەكانی بەغدا لەكاتی تێپەربوونی جەنازە کفنکراوەکەی پیاوێكی ڕدێنسوور جمەی دەهات؛ دەتگوت دەیانەوێ بزانن ئەوە خۆیەتی یان نا؟!
ڕاگەیێنگە 'ئەی‌ئێف‌پی'ـی فەرەنسا (AFP) لە ڕاپۆرتێكیدا ڕایگەیاند، خەڵکێکی زۆر هاتبوونە دیار سەیرکردنی جەنازە كفنکراوەکەی ئەو پیاوە ڕدێنسوورەی كە لەوانەیە عێزەت دووری بووبێت؛ ئەو پیاوەی دەستە ڕاستی ڕژێمی بەعس بوو. ئامادەبووان بە پەرۆش بوون كە بە چاوی خۆیان جەنازەکەی ببینن.
شێخ (جاسم جەزیری) دەڵێ: "با ئەو کوژراوە عێزەت دوورییش بێت، بەڵام خۆ لە کوژرانی سەدام گرنگتر نییە." شێخ بەرپرسێكی كەتیبەی حزبوڵایە.
هاواری "بڕووخێ‌ بەعس" لەگەڵ بەرزكردنەوەی لاشەكە بۆ شاحنەیەكی سپی نادیار لە دوای وەرگرتنی بە شڵەژاوی  لە لایەن ئەو چەكدارە دەمامکدارانەی كە جەنازەكەیان هەڵگرتبوو بەڕێ كرا.
شیاوی باسە ڕژێمی بەعش دەڵاتی گرتە دەست لە ساڵی 1968، وڵاتەكەیان داگیر كرد تا ئەو كاتەی ڕژێمەكە لەلایەن ئەمریكا و هاوپەیمانەكانیەوە لە ساڵی 2003 تێداچوو.
بەڵام بە وتەی (ئیحسان شامری) پرۆفیسۆری زانستە سیاسییەكان لە زانكۆی بەغدا: "بەعس هێشتا چالاكن و هەموو كەس دەڵێ بەعسییەكان كۆتایییان هاتووە، بەڵام حزبی بەعس هەر ماوە."
هەروەها دەیشڵێت: "دروشمی سەدام یان دووری لەوانەیە نەمێنێت، بەڵام زۆرێك لە سەركردە بەعسییەكان هێشتایش هەر چالاكن و هەوڵی داڕمانی سیستەمی سیاسی دیموكراتی لە عێراق دەدەن."
و. خەسرەو حەمەڕەشید

هەواڵی پەیوەندیدار