٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

800 خێزان و 460 منداڵە ئاوارە باروبوو کران

سەرچاوە: KDP.info

کەورگۆسک-KDP.info-دەزگای خێرخوازیی بارزانی 800 خێزان و 460 منداڵە ئاوارەی نیشتەجێی كەمپەكانی كەورگۆسك و هەرشەم و قوشتەپە و باسرمە و بەحركەی باروبوو کرد.

3/5/2015، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ڕێی ئۆفیسەكانیەوە لە كەمپەكانی باسرمە و كەورگۆسك بۆ ئەو خێزانانەی تازە منداڵیان بووە، بە هاوكاری لەگەڵ مانگی سووری ئیمارات هەستان بە دابەشكردنی لانكیان بۆ 200 منداڵی ساوا دابین کرد.
لە كەمپی هەرشەمیشدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە دوو هەڵمەتدا پێداویستی و شیر و پەڕۆک (دایبی) و ئاوی‌خواردنەوەیان بەسەر 220 منداڵدا دابەش کرد. لە هەڵمەتی دووەمیشدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاری لەگەڵ مانگی سووری ئیماراتدا، 39 ساوایان سونەت کرد و چەندین دیاریشیان بەسەردا دابەش كردن.
لەلایەكی دیكە لە كەمپی قوشتەقە، ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەشێوەیەكی بەردەوام خزمەتی خێزانە ئاوارەكان دەكات، لە هەڵمەتێكیشدا هەستان بە دابەشكردنی مریشكی زیندوو بەسەر 60 خێزانە ئاوارەی كەمپەكەدا. هەروەها لە كەمپی بەحركەش بەشێوەیەكی بەردەوام پێداویستی ئاوارەان دابەش دەكرێن و لە هەڵمەتێكدا 750 بالیف و بەتانی بەسەر ئاوارەانی كەمپەكەدا دابەش كران.
لەلایەكی دیكە لە ناحیەی باسرمە، تیمی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمەڵەی خێرخوازیی قەتەردا، خۆراك و جلوبەرگ و شامپۆیان برد بۆ 350 خێزانە ئاوارەی خەڵکی ڕۆژئاوا.
 

هەواڵی پەیوەندیدار