٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بۆمبێک شوفێرێکی تێدا برد

سەرچاوە: KDP.info

خورماتوو-KDP.info-بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی لكێندراو بە ئۆتۆمبیلی هاووڵاتییەكی لاشەڕدا، شۆفێرەكە گیانی لەدەست دا.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، (محەمەد فایەق) بە ماڵپەڕی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "سەعات پێنجی ئەم ئێوارەیە لە گەڕەكی ئیمام‌ئەحمەدی شارۆچكەی خورماتوو بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێكی لكێندراو بە ئۆپڵێکەوە، شۆفێرەكە دەستبەجێ‌ گیانی لەدەست دا. "
(محەمەد فایەق) گوتیشی، (محەمەد میرام محەمەد) کە لە تەقینەوەکەدا کوژراوە، توركمانی سوننەیە، پێشر پۆلیس بووە، بەڵام بە تۆمەتی هاوكاریكردنی چەكدارانی داعش لە كارەكەی دەركرابوو.
كاروان جاف

هەواڵی پەیوەندیدار