٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەم حەفتەیە بەغدا پارە دەنێرێتە هەولێر

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-پەرلەمانتارێک دەڵێ، لەم حەفتەیەدا بەغدا پارەی هەرێم رەوانەی هەولێر دەکات و بڕەکەیشی  لە مانگەكانی ڕابردوودا زیاترە.

(نەجیبە نەجیب) ئەندامی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "بوودجەی هەرێمی كوردستان ڕەوانە دەكرێت، حكوومەتی عێراق لەسەریەتی بە پێی دەستوور و یاسا 17% پشكەکەی هەرێم ڕەوانە بكات، حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر پابەندی خۆی بە ڕێكەوتنی هەولێر و بەغدا دەردەبڕێت و ڕۆژانە زیاتر لە جاران نەوت هەناردە دەكات."
گوتیشی: ئەمجارە زیاتر لە جارەكانی دیكە پارە ڕەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت، بەڵام تا ئێستا دیار نییە پارەی تەواو ڕەوانە دەكرێت، كە حكوومەتی عێراق پێویستە مانگانە ترلیۆنێك‌و200ملیار دینار ڕەوانەی كوردستان بكات، یان وەك جارەكانی دیكە بەشێكی پارە ڕەوانە دەكات، ئەوەیش لەم حەفتەیەدا بە دیار دەكەوێت و ئەم حەفتەیە حكوومەتی عێراق پارە ڕەوانەی هەرێمی كوردستان دەكات.
(نەجیبە) ئاماژەی بەوەش كرد، ئەو پارەیەی وەزارەتی دارایی لە سندووقە نێودەوڵەتییەکەی دراوی قەرز دەكات، نابێتە پڕكردنەوەی ئەو كورتهێنانەی لە بوودجەدا هەیە كە بە 25ترلیۆن دۆلار مەزەندە دەكرێت.
ڕابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار