هیچ بیرمەندێك بە قەد سەرۆك بارزانی ڕووداوەكانی پێ پێشبینی ناكرێت

هەولێر-KDP.info- (جەودەت نەجاڕ) لە لیستی پێشکەوتووی توركمانی دەڵێ، سەردانی سەرۆكی هەرێم بۆ ئەمریكا لەم كاتوساتەدا گرنگی خۆی هەیە، لە ڕۆژهەڵاتی ناوینیشدا هیچ بیرمەندێك بە قەد (سەرۆك بارزانی) ڕووداوەكانی پێ پێشبینی ناكرێت.
(جەودەت نەجاڕ) لە لیستی پێشکەوتووی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "سەردانی سەرۆكی هەرێم بۆ ئەمریكا، لەم كاتوساتەدا زۆر گرنگە بۆ ناوچەكە، چونكە سەرۆكی هەرێم كەسایەتییەكی گرینگە بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەك بۆ دەربازبوون لەو قەیرانە سیاسییە كە عێراق تێی كەوتووە؛ ئەمڕۆ هەرێمی كوردستان بە بیركردنەوەیەكی واقعی لەلایەن (سەرۆک بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان، توانرا سنوورێكی سەربازی و سیاسی بۆ جووڵەی داعش دابنێت، بەڵام لە هەمان كاتیشدا ئەو ئۆپەراسیۆنە پێویستی بە پەیوەندییەكی گرنگ هەیە، ئەمریكاش زۆر لە لای گرنگە كە لەگەڵ كێدا مامەڵە بكات و پەیوەندییەكانی لەگەڵ كێدا باش بكات."
گوتیشی: ئەمڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا هیچ بیرمەندێك بە قەد (سەرۆك بارزانی) ڕووداوەكانی پێ پێشبینی ناكرێت، بۆیە ئەم سەردانە چەند گرنگە بۆ كوردستان، ئەوەندەیش بۆ ئەمریكا گرنگە، ئەمریكا دەیەوێت بزانێت چۆن بتوانێت بەشداری لە ئازادكردنی ناوچەكانی ژێر دەستی داعش بكات، هەم لە ڕووی سەربازییەوە، هەمیش سیاسی، چونكە تا ئێستا زۆربەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ حكوومەتی عێراقدا شکست بردوو بووە، سەرۆكی هەرێم لەو سەردانەدا زۆر بەهێزەوە ئەم خاڵانە دەخاتە ڕوو، لەوانە باسی سەربەخۆی كوردستان و پڕچەكردنی پێشمەرگە و باسی ڕزگاركردنی شاری مووسڵ دەكات.
(جەودەت نەجاڕ) ئاماژەی بەوەش كرد، ئەمریكا گەیشتووەتە ئەو قەناعەتەی كە دەبێت ڕاستەوخۆ لەگەڵ كورددا مامەڵە بكات و پەیوەندییەكانی لەگەڵ كورد و سەرۆكی هەرێمی كوردستاندا توندوتۆڵتر بكات."
ڕابین شێروانی




