٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کورد بە پەرۆشەوە لە سەردانەکەی بارزانی دەڕوانێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێرــKDP.infoــپەرلەمانتارێكی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراقی دەڵێ، پەرۆشیەکی زۆری کورد بۆ سەردانەکەی (بارزانی) بۆ ئەمەریکا هەیە و چاوەڕوانی ئەنجامی باشیش دەکرێت.
(نەوزاد ڕەسووڵ) پەرلەمانتاری یەكێتی لە  پەرلەمانی  عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی  پارتیی دیموكراتی  كوردستانی ڕاگەیاند: "سەردانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ ئەمەریكا لەم كاتەدا زۆر گرینگە، بەر لەوەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە و چالاكییەكانی سەردانەكەی (مەسعود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان  بۆ ئەمەریكا بزانین سەردانەكە بە گرینگ دەزانین و زۆر پێویستیشە لەم کاتەدا."
(نەوزاد ڕەسووڵ) گوتیشی: "ئەزموونی هەرێمی كوردستان لە ڕووی نێودەوڵەتی ئەزموونێكی باشە و ئەو ئەزموونە لە ناوچەكە و عێراقیش سەركەوتوو بووە و ئەمەیش بە لای ئەمەریکاوە جێگەی بایەخە."
ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی ئاماژە بەوە دەكات: "سەركردایەتیی سیاسیی هەرێمی كوردستان سەركەوتوو بووە لە پیادەكردنی دیموكراسی و چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە و وڵاتانی زلهێز، ئەو سیاسەتە سەركەوتوو بووە؛ خۆی سەردانی بارزانییش بۆ ئەمەریكا بەڵگەی ئەو سەركەوتنەیە."
(نەوزاد ڕەسووڵ) دەیشڵێت، پەرۆشییەكی زۆری كورد بۆ سەردانەكەی (بارزانی) هەیە و چاوەڕوانی ئەنجامی باش دەكرێت.
ئەمڕۆ 2ـی ئایاری 2015، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە یاوەریی وەفدێك بەرەو ئەمەریكا كەوتە ڕێ، بڕیارە لەگەڵ (باراك ئۆباما) سەرۆكی ئەمەریكا و بەرپرسانی دیکەی ئەمەریکا کۆ ببێتەوە.
یەحیا سابیر

هەواڵی پەیوەندیدار