سەرۆک بارزانی بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەڕێکەوت

هەولێر-KDP.info-دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2/5/2015 (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ شاندێكی یاوه‌رییدا له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به‌ره‌و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رێكه‌وت.
دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2/5/2015 (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بە شاندێكی یاوه‌ریی له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به‌ره‌و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێ كه‌وت.
باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق (ستیوارت جۆنز) سەبارەت بە سەردانی (سەرۆک بارزانی) بۆ ئەمەریکا رایگەیاند کە "کۆبوونەوەی داهاتووی سەرۆکی هەرێمی کوردستان (مەسعوود بارزانی) و سەرۆکی ئەمەریکا(باراک ئۆباما) و جێگرەکەیشی (جۆو بایدن) باش و ئەرێنی دەبێت."
گوتیشی کە "ئێمە شانازی بە پێوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و کۆی پێکهاتەکانی دیکەی عێراق دەکەین".
لای خۆیشیانەوە ماڵپەڕە جیهانییەکان سەردانی (سەرۆک بارزانی)ـیان بۆ ئەمەریکا کردووەتە مانشێتی هەواڵەکانیان و باس لە بایەخ و گرینگی ئەو سەردانە دەکەن کە دەبێتە پتەوکردنی زیاتری پێوەندی نێوان هەرێم و ئەمەریکا.




