سەرۆکوەزیرانی کەنەدا گەیشتە میحوەری خازر

خازر-KDP.info-سەرۆکوەزیرانی کەنەدا لەگەڵ وەزیری بەرگری وڵاتەکەی گەیشتنە میحوەری خازر و لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق (د.رۆژ.نووری شاوەیس) کە سەرپەرشتیاری میحوەرەکەیشە کۆ بووەوە.
هەر ئێستا (ستیڤن هارپەر) سەرۆکوەزیرانی کەندا و وەزیری بەرگری وڵاتەکەی (جەیسن کێنی) گەیشتنە میحوەری خازر و لەلایەن جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق و ژمارەیەک لە بەرپرسی سەربازی هەرێمی کوردستان پێشوازیان لێ کرا و لە ئێستایشدا لە میحوەرکەدا دەستکراوە بە کۆ بوونەوە.
کەنەدا یەکێک لەوڵاتەیە کە لەچوارچێوەی وڵاتانی هاوپەیمان بۆ لەنێوبردنی تیرۆریستانی داعش کۆمەکی سەربازی هەرێمی کوردستانی کردووە و ٦٩ سەرباز و راهێنەری سەربازی لە هەرێمدا مەشق و راهێنان بە پێشمەرگە دەکەن.




