سەردانەكەی سەرۆك بارزانی بووە مانشێتی زۆرێك لە ماڵپەڕە جیهانییەكان

هەولێر-KDP.info- بڕیارە سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی ئەمەریكا بكات و چاوی بە (سەرۆك ئۆباما) و جێگرەكەی (جۆو بایدن) بكەوێت، ئەمەیش بووەتە مانشێتی زۆرێك لە ماڵپەڕە جیهانییەكان و بە بایەخەوە لێی دەڕوانن.
سەردانەكەی (سەرۆك بارزانی) لەم كاتی شەڕی داعشەدا زۆرێك لە میدیا جیهانییەكان بە ڕێگەچارەی سەربازی دەبینن و، بە بایەخەوە بۆ لەناوبردنی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە عێراق و بە تایبەتیش لە شەڕی گرتنەوەی مووسڵدا لێی دەڕوانن.
بە گوێرەی سەرچاوە هەواڵییەكانیش، سەرۆكی هەرێمی كوردستان (مەسعوود بارزانی) لە دوای گەیاندنی پەیامی سوپاسگوزاریی گەلی كوردستان بۆ ئەمەریكا لە هەمبەر ئەو هاوكارییە سەربازی و ماددیانە، داوای چەك بۆ هێزی پێشمەرگە لە جۆری چەكی قورس و پێداویستییە سەربازییەكانی دیكەیش دەكات.
خەسرەو حەمەڕەشید




