٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

گاردیان: ئەبوبەكر بەغدادی لە ١٨ـی ئازارەوە بە سەختی بریندار بووە

سەرچاوە: KDP.info

بەریتانیا -KDP.info- بە گوێرەی ڕاپۆرتێكی (گاردیان)ـی بەریتانیا، خەلیفەی گرووپی تیرۆریستیی داعش (ئەبوبەكر بەغدادی) لە هەڵمەتێكی هێرشە ئاسمانییەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانان لە (بەعاج) بە سەختی بریندار بووە كە (١٢٨) كیلۆمەتر لە مووسڵەوە دوورە.

لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە، هێرشەكەی هاوپەیمانان لە (١٨)ـی ئازاردا بووە و، لە هێرشەكەدا (بەغدادی) بە سەختی بڕبڕەكانی پشتی پێكراون و، دوو كەسی تریشی لەگەڵدا بووە كە ئەوانیش كوژراون، لەو كاتەوە دوو پزیشكی تایبەت لە نەخۆشخانەی مووسڵەوە نێرراون بۆ چارەسەركردنی (بەغدادی)، ئەو دوو پزیشكانە لە خێزانی نزیك (بەغدادی)ـن و توندڕەون كە یەكێكیان پزیشكی نەشتەرگەرە و، ئەوی تریشیان پزیشكێكی ئافرەتە كە شارەزای بواری تیشكە.
بەپێی ڕاپۆرتەكە سێ سەرچاوەی نزیك لە داعش گوتوویانە دوای برینداربوونی، ئیدی تازە (بەغداد)ـی ناتوانێت خەلیفایەتیی گرووپی تیرۆریستیی داعش بكاتەوە.
شیاوی گوتنە، تاوەكو ئێستا پنتاگۆن ئەوەی پشتڕاست نەكردووەتەوە كە (بەغداد)ـی لەو هێرشەدا پێكرابێت، هەڵبەت گوتوویانە كە ئەو هێرشەیان ئەنجام داوە، بەڵام دڵنیا نین كە (بەغدادی) لەنێو پێكراوه‌كاندا بێت.
و/ خالید ئەحمەد

هەواڵی پەیوەندیدار