٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكوەزیرانی كەنەدا سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سەرۆكوەزیرانی كەنەدا سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات‌ و لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان و بەرپرسانی هەرێمدا، شەڕی تیرۆر تاوتوو دەكەن.

بڕیارە ئەمرۆ سەرۆكوەزیرانی كەنەدا (ستیفن هارپەر) سەردانی هەرێمی كوردستان بكات و بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانیش، بڕیارە سەرۆكوەزیرانی كەنەدا لەگەڵ (سەرۆك بارزانی) و سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستاندا كۆ ببێتەوە و باس لە شەڕی دژی داعش و هەروەها رەوشی ناوچەكە و ئاوارەكانی هەرێمی كوردستان بكەن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار