٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەوانەی دژی پڕچەككردنی پێشمەرگەن، لە دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان دەترسن

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- بڕیاردەری لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، پڕچەككردنی هێزی پێشمەرگە بە شێوەیەكی راستەوخۆ، وا دەكات هەرێمی كوردستان بناخەی دەوڵەتێكی بەهێز دابنێت.

بڕیاردەری لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (شاخەوان عەبدوڵڵا) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "پڕۆژەیاسایەك لەلایەن لیژنەی ئاساییش و بەرگریی كۆنگرێسی ئەمەریكاوە پێشكەش كراوە بۆ ئەوەی لە پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠١٦ـدا راستەوخۆ هێزی پێشمەرگە پڕچەك بكرێت، ئەمەیش سەرەتایەكە بە چاوی دەوڵەتەوە لە هەرێمی كوردستان".
(شاخەوان) گوتیشی: "شیعەكان دژی ئەو پڕۆژەیاسایەن، لە كاتێكدا ئێران و خەڵكانی دیكە چەكیان بۆ عێراق ناردووە بە بێ ئەوەی بگاتە كورد و سوننە، كەچی هیچیان نەگوتووە و ناڕازی نەبوون، بەڵام شیعەكان دژن. بەپێی هەمان پڕۆژەیاساش كە شیعەكانی زۆر نیگەران كردووە، ئەگەر حكوومەتی عێراق لە ماوەی سێ مانگدا هاوكارییەكانیان بۆ میلیشیا شیعەكان رانەگرێت، هەموو هاوكارییەكانیان بەسەر كورد و سوننەدا دابەش دەكەن".
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕوونیشی كردەوە، ئەگەر ئەو پڕۆژەیاسایە پەسەند بكرێت، شەرعییەت بە هێزی پێشمەرگە دەدات بۆ ئەوەی پڕچەك بكرێن بە بێ گەڕانەوە بۆ بەغدا و داوا لە هەر وڵاتێك بكەی ناتوانێ بڵێ بە بێ بەغدا چەك نادەم بە پێشمەرگە، ئەو كاتیش دەتوانرێت بناخەی دەوڵەتێكی بەهێز دابنرێت بەوەی كە سوپایەكی نیشتیمانیی بەهێز و پڕچەكت هەبێت، چونكە لە كاتی راگەیاندنی دەوڵەتدا پێویستت بە سوپایەكی بەهێز هەیە، هەر بۆیەیش ئەوانەی دژن، لە دەوڵەتی سەربەخۆی كوردی دەترسن".
بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار