لیژنه‌ی كه‌وتنی مووسڵ له‌سه‌ر بانگھێشتکردنی مالیکی هاوڕا نین.. دەنگدان یەکلای دەکاتەوە

بەغدا-kdp.info- جێگری سەرۆکی لیژنەی ھۆکاری کەوتنی مووسڵ ده‌ڵێت، هێشتا پرسی بانگھێشتکردنی (نووری مالیکی) کۆتایی پێ نەھاتووه و بانگھێشتیش نەکراوە تا بزانرێت ئامادە دەبێت یاخود نا.
جێگری سەرۆکی لیژنەی ھۆکاری کەوتنی مووسڵ(شاخەوان عەبدوڵڵا) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "بڕیارە دووی دوانیوەڕۆی سبەینێ شه‌ممه، لیژنەکەیان کۆ ببێتەوە لەبارەی ئامادەکردنی راپۆرت و بانگھێشتکردنی کەسایەتییە گرینگەکان و تۆمەتبارکردنی ھەندێک لە کەسەکان.''
(شاخەوان عەبدوڵڵا) گوتیشی، داواکارییێکم ئاراستەی لیژنەکە کردووە بۆ ئەوەی (نووری مالیکی) بانگھێشت بکرێت و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکرێت، هه‌ڵبه‌ت بڕیارە ئەو داواکارییە بخرێتە دەنگدانه‌وه، ئەوکات یەکلایی دەبێتەوە كه بانگھێشت بکرێت یاخود نا، بۆیە هێشتا بانگھێشت نەکراوە تا بزانین ئامادە دەبێت یاخود ئامادە نابێت، لەبەرئەوە تاوەکو ئێستا ئەو پرسە کۆتایی پێنەھاتووە.
(نووری مالیكی) سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق و جێگری سه‌رۆككۆماری ئێستای عێراق، چونكه پێشتر فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانیش بووه و له سه‌رده‌می حوكمڕانه‌تیی ئه‌ودا بوو داعش دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری عێراق-مووسڵ- و ناوچه‌گه‌لێكی دیكه‌ی عێراقی داگیر كرد، یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تیانه‌یه، هه‌وڵی به‌ره‌وڕووكردنه‌وه‌ی بۆ لێكۆڵینه‌وه له كه‌وتنی مووسڵ له ئارادایه.
(حاكم زاملی) كه سه‌رۆكی لیژنه‌ی كه‌وتنی مووسڵه ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، لیژنه‌كه‌یان حه‌فته‌ی دادێ و هه‌ر زوو ڕاپۆرتی خۆیان ده‌ده‌ن به ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق؛ گوتیشی، بڕیاریش له‌باره‌ی ئه‌وانه‌وه ده‌ده‌ن كه بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا نه‌چوونه‌ته به‌رده‌می لیژنه‌كه‌یان.
وه‌ك زانراوه له نێو لیژنه‌كه‌دا جیاوازیی بۆجوون هه‌یه له‌باره‌ی بانگهێشتكردنی (مالیكی)، هه‌رچی (حاكم زاملی)یشه ده‌ڵێ، ئه‌وان هێشتا به نووسراوی فه‌رمی (نووری مالیكی)یان ئاگادار نه‌كردووه‌ته‌وه تا بچێته به‌رده‌می لیژنه‌كه، به‌ڵام له دۆسیه‌ی كوشتارگه‌ی سپایكه‌ردا به فه‌رمی داوای لێ كراوه ئاماده ببێت، حه‌فته‌ی دادێ هه‌ر یه‌كێكیش له‌وانه‌ی داواكراون گه‌ر بێت و ئاماده نه‌بن، ئه‌وا له ڕاپۆرتی خۆیاندا ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ن كه ده‌یده‌ن به ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.
(زاملی) گوتیشی، هێشتا هه‌ڵوێستی ئه‌رێنی یاخوود پشچه‌وانه‌كه‌یمان له (مالیكی) نه‌بیستووه و هه‌ر یه‌كێكیش كه داوا كرا ئاماده نه‌بێ ئه‌وا لیژنه بڕیاری خۆی له باره‌یه‌وه ده‌دات.
بڵند ئیبراھیم




