له مانگی نیساندا، عێراق بایی ٤،٨ملیار دۆلار نه‌وتی فرۆشتووه

به‌غدا-KDP.info- وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، هه‌نارده‌ی نه‌وت له مانگی نیساندا گه‌یشتهووه‌ته ٣،٠٨ ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژێكدا، كه له مانگی ئازاردا ٢،٩٨ملیۆن به‌رمیل هه‌نارده ده‌كرا.
وه‌زاره‌تی نه‌وت له به‌یاننامه‌یه‌كیدا ده‌ڵێ، هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری باشوور گه‌یشتووه‌ته ٢،٦٢٧ به‌رمیل له ڕۆژێكدا، هه‌روه‌ها به نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركووكیشه‌وه كه له ڕێی بۆریی نه‌وتی هه‌رێمه‌وه ڕه‌وانه ده‌كرێ، ڕۆژانه ٤٥٠ هه‌زار به‌رمیل له مانگی نیساندا هه‌نارده كراوه.
فرۆشی ئه‌و بڕه‌ی نه‌وتیش كه له مانگی نیساندا هه‌نارده كراوه بایی ٤،٨ ملیار دۆلاره كه هه‌ر به‌رمیلێك به بڕی ٥١،٧٠ په‌نجاو یه‌ك دۆلار و حه‌فتا سه‌نت فرۆشراوه.
ڕۆیته‌رز- زریان زیاد




