ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی نه‌خۆشانی ئۆتیزمی خه‌ڵات كرد

هه‌ولێر-KDP.info- به به‌شداریی 6 ده‌زگای خێرخوازی و كۆمه‌كبه‌خش 150 منداڵی تووشبوو به نه‌خۆشیی ئۆتیزم له شاری هه‌ولێر خه‌ڵات كران، كه زۆربه‌یان منداڵی هه‌ژار و پێشمه‌رگه و بێسه‌رپه‌رشتن.
رۆژی 29/4/2015 ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌شداری له رێوڕه‌سمی خه‌ڵاتكردنی منداڵانی تووشبووی نه‌خۆشیی ئۆتیزم له شاری هه‌ولێر كرد و خه‌ڵات و رێزلێنانی خۆی پێشكه‌شی ئه‌و منداڵانه كرد و خه‌نده‌ی گه‌ڕانده‌وه سه‌ر لێوه‌كانیان.
له ڕێوڕه‌سمی به‌خشینی خه‌ڵات به نه‌خۆشانی تووشبوو به ئۆتیزم كه له هه‌ولێر ساز دارابوو و له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی ئۆتیزمی كوردستانه‌وه رێك خرابوو، تیایدا شه‌ش ده‌زگا به‌شدارییان كردبوو، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییش بانگهێشتی ئه‌و رێوڕه‌سمه كرا و له‌لایه‌ن (مووسا ئه‌حمه‌د) جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه‌وه خه‌ڵاتی به‌سه‌ر منداڵانی تووشبوو به نه‌خۆشیی ئۆتیزم دابه‌ش كرد، خه‌ڵاته‌كانیش بووه مایه‌ی دڵخۆشی و گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌نده بۆ سه‌ر لێوی ئه‌و منداڵانه.
كۆمه‌ڵه‌ی ئۆتیزمی كوردستان له 2008 دامه‌زراوه و له هه‌ولێر 250 و سلێمانی 150 و دهۆك 100 و ئیداره‌ی گه‌رمیان 50 منداڵی تۆماركراوی ئۆتیزم هه‌یه. له‌ئێستادا دوو سه‌نته‌ری حكوومی له سلێمانی و هه‌ولێردا هه‌ن و سه‌رپه‌رشتی و چاودێریی ته‌واوی ئه‌و نه‌خۆشانه ده‌كه‌ن.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
