به‌رپرسێكی عێراقی: ئاواره‌كانی ئه‌نبار ده‌ستیان له ته‌قینه‌وه‌كاندا هه‌یه

به‌غدا-KDP.info- به‌رپرسانی به‌غدا ده‌ڵێن، چه‌كدارانی داعش خۆیان خزاندووه‌ته نێو ئه‌و ئاوارنه‌وه كه له ئه‌نباره‌وه ڕوویان له به‌دا كردووه؛ هاوكات به‌وه تۆمه‌تباریان ده‌كات كه، ڕۆڵیان هه‌بووه له ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه‌دا.
دوێنێ ئێواره ٢١ كه‌س به هۆی شه‌ش ته‌قینه‌وه‌وه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیای به‌غدای پایته‌ختی عێراق بوونه قوربانی.
له ڕه‌مادیشه‌وه ١١٠هه‌زار كه‌س ئاواره بوونه كه گوایه له ده‌ست توندوتیژییه‌كانی ناوچه‌كه‌یان رایانكردووه.
ئاژانسی ئه‌سۆشێیتدپرێس له زاری ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌غدا(غالب ئه‌لزاملی)یه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه ''له نێوان ئه‌و ئاوارانه‌ی ڕوویان له به‌غدا كردووه هه‌روه‌ها ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی به‌غدادا پێوه‌ندییه‌ك هه‌یه''، زیاتر گوتی ''داعش بۆ خۆ خزاندنه نێو به‌غدا، ئاواره‌كانی به كار هێناوه.''
به‌ڵام هه‌رچی سه‌ركرده‌كانی سوننه‌مه‌زه‌به‌كانن ئه‌م زانیاریانه به تۆمه‌ت ناو ده‌به‌ن و ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه.
و\ زریان زیاد




