له شنگال پێشمه‌رگه داعشی شكاند و 25 تیرۆریستیش كوژران

شنگال-KDP.info- هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، له شنگالی كۆن به توندی به‌رپه‌رچی هێرشێكی تیرۆریستانی داعشانی دایه‌وه و تێكیانشكاندن و 25یان لێ كوژرا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، به هۆی هێرشه‌كه‌ی تیرۆریستانه‌وه شه‌ڕێكی قورس به‌رپا بوو، به‌ڵام هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به توندی به‌رپه‌رچی دانه‌وه و تێكیشكاندن؛ هه‌ڵبه‌ت هێرشه‌كه‌ی ئه‌م به‌یانییه‌ی تیرۆریستان بۆ سه‌ر هیێزه‌كانی پێشمه‌رگه له گه‌ڕه‌كی حه‌ی نه‌سری شنگالی كۆن بوو.
به‌گوته‌ی سه‌رچاوه‌كه، پاش تێكشكاندنی تیرۆریستان، به ڕێنمایی پێشمه‌رگه، مۆڵگه‌كانی تیرۆریستان و شوێنه‌كانیان كرانه ئامانجی ئاسمانه‌هێرشه‌كانی هاوپه‌یمانان و چوار جار باش كوتایانن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هه‌م له شكستیان له هێرشه‌كه‌یان بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه و هه‌میش به هۆی ئاسمانه‌هێرشه‌كانه‌وه، 25 تیرۆریست كوژراون.
زریان زیاد




