مووسڵ.. ئه‌وه‌ى ردێنى درێژ نه‌بێت سزا ده‌درێت.. دوكانى كوردانیان تاڵان كرد

مووسڵ - KDP.info – به‌رپرسى لقى 14ـى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان رایگه‌یاند، تیرۆریستانى داعش بڕیارێكى نوێیان بۆ خه‌ڵكى مووسڵ ده‌ركرد و، دوكانى كورده‌كانیشیان له یه‌كێك له بازاڕه‌كان تاڵان كرد.
(عیسمه‌ت ڕه‌جه‌ب) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى راگه‌یاند: "تیرۆریستانى داعش ئه‌مرۆ له ناو شارى مووسڵ ده‌ستیان به گه‌یاندنى بڕیارێكى نوێ كردووه له رێگه‌ى بڵاوكراوه‌یه‌كه‌وه كه له‌نێو بڵاوكراوه‌كاندا، ئاماژه دراو‌ه، پیاوان و گه‌نجان ده‌بێت ردێنیان درێژ بكه‌ن، ئه‌وه‌ى پێچه‌وانه‌ى ئه‌و بڕیاره‌ش بێت، به بڕی 10 هه‌زار دینار سزا ده‌درێت.
(ره‌جه‌ب) گوتیشى: "هه‌ر له بڕیاره‌كه‌یاندا نووسراوه كه ده‌بێت، ئه‌و جلوبه‌رگه‌ى تیرۆریستانى داعش له‌به‌رى ده‌كه‌ن خه‌ڵكى مووسڵیش بیپۆشێ.
به‌رپرسى لقى 14ـى پارتى ده‌شڵێت، له بازارى نه‌بى یوونسیش تیرۆریستانى داعش سه‌رجه‌م دوكانى كورده‌كانیان شكاندووه و كه‌لوپه‌لى نێو دوكانه‌كانیشیان تاڵان كردووه.
نه‌شوان به‌رزنجى




