خەڵکی کۆبانی بە گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ هەرێم گەلێ دڵگرانن

کۆبانی-KDP.info- فه‌رمانده‌ى كاروانى چواره‌مى هێزى پێشمه‌رگه كه له كۆبانێ گه‌ڕاوه‌ته‌وه ڕایگەیاند خه‌لكى كۆبانێ بۆیان زۆر ناخۆش بوو ئێمه گه‌ڕاینه‌وه به‌رپرسانى كۆبانێش هه‌روایان پێمان ڕاگه‌یاند كه ده‌یانویست زیاتر له گه‌ڵیان بوونایه .
فه‌رمانده‌ى كاروانى چواره‌مى هێزى پێشمه‌رگه كه له كۆبانێ گه‌ڕاوه‌ته‌وه عه‌مید (ته‌لعه‌ت ساڵح زرارى) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "لەوەتی بڕیاری گەڕانەوەی ئێمه‌ى كاروانى چواره‌مى هێزى پێشمه‌رگه له كۆبانێ ده‌رچوو، خه‌لكى كۆبانێ پێیان ناخۆش بوو پێشمه‌رگه ئه‌و شاره به‌جێ دەهێڵن؛ ئه‌وه‌یان پێمان ده‌گوت ئێوه ده‌گه‌ڕێنه‌وه دڵى خانه‌واده‌كانتان خۆش ده‌كه‌ن و، دڵى ئێمه‌ش ناخۆش؛ ڕاستە كۆبانێ ڕزگار بووه به‌ڵام به بوونى پێشمه‌رگه هه‌ستمان به ئارامى ده‌كرد."
(ته‌لعه‌ت زرارى) ڕاشیگه‌یاند: "ئه‌و خه‌ڵكه و به‌رپرسانى كۆبانێ داوایان لێمان ده‌كرد سوپاس و سڵاویان بگه‌یێنینە سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، (سه‌رؤك بارزانى) و، حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و ته‌واوى خه‌ڵكى باشوور؛ خه‌ڵكه‌كه داوایشیان كرد هه‌رێم له‌بیریان نه‌كات له ڕووى یارمه‌تیدان و هاوكارییه‌كان."
ڕۆژى 27/2/2015 چوارەمین و ئاخر كاروانى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له فڕۆكه‌خانه نێوده‌وڵە‌تییەکەی هه‌ولێره‌وه به‌ره‌وه توركیا و، لەوێیشەوە بەرەو کۆبانێ کەوتنە ڕێ و، دواى 64 ڕۆژ دوێنێ گه‌ڕانه‌وه باشوورى كوردستان.
نه‌شوان به‌رزنجى




