یاسین مزووری: فڕاکسیۆنەکان بوونی خۆیان دەوێ ئێمەیش بوونی گشت پێکهاتەکان

هەولێر-KDP.info-ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر لە لیستی پارتیی دیموکراتی کوردستان دەڵێ، ئەو فراکسیۆنانەی ئەمڕۆ لە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر یاداشتێکیان بڵاوکردەوە خۆیان لە ئێمە جیاکردەوە، چونکە کۆمەڵێک داواکاری لەناو ئەنجومەن ھەن، ئێمەش ھەمان داواکاریمان ھەیە.
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر لە لیستی پارتیی دیموکراتی کوردستان (یاسین سەلیم مزووری) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند:" ئەو یاداشتەی ئەمڕۆ سێ فراکسیۆنەکەی ناو ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر بڵاویان کردەوە پێش دوو رۆژ بە ئێمەیان گوت، بەڵام بە فەرمیی نەبوو خۆیان لە ئێمە جیاکردەوە و ئێمەش بە ئەوانمان گوت ئەگەر داواکاری ئێوە لەبارەی ئەوە بێت کە ئەنجومەن ئیمکانیەتی نیە ئێمەیش ھەمان داواکاریمان ھەیە، لەبەر ئەوەی وەک پێویست گرینگی بە ئەنجومەن نەدراوە.
(یاسین سەلیم مزووری) گوتیشی، ئەوان گلەییان لەوە ھەبوو کە لەسەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگا بوونیان ھەبێت، بەڵام ئێمە پێمان باش بوو ھەموو پێکھاتەکان بەشداربن وەک کورد و تورکمان و مەسیحی کە گشتیان لە پارێزگا بوونیان هەیە.
بڵند ئیبراھیم




