لە باشیک ١٦ تیرۆریست کوژران

باشیک-KDP.info-سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له میحوه‌رى باشیك ئاشكراى کرد، فڕۆکە جەنگییەکان و تۆپخانەی هیزەکانی پێشمەرگە بارەگای داعشانیان لە باشیک بۆردوومان کرد و لە ئاکامدا ژمارەیەک تیرۆریست کوژران.
(سه‌عید مه‌موزینى ) به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى لقى 14ـى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له میحوه‌رى باشیك به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى گوت، ئه‌مرۆ فرۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپەیمانان و تۆپخانه‌ی هێزى پێشمه‌رگه له میحوه‌رى باشیك بۆردوومانى باره‌گاكانى تیرۆریستانى داعشیان كرد.
گوتیشی، له‌ئاکامی ئه‌و بۆردوومانه‌یشدا 16 تیرۆریستى داعش کوژران و چوار هەمەریشیان تێک شکێن درا.
نه‌شوان به‌رزنجى




