٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی پەرلەمان: ده‌بێ هەموو نەتەوە و پێکهاتە جیاوازەکان لە نووسینەوەی ده‌ستووردا بەشدار بن

سەرچاوە: KDP.info

 

هه‌ولێر-KDP.info-  لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کلد ئاشوور سریانییەکانی هەرێمی کوردستان، (د.یووسف محەمەد سادق) باسی لە هەنگاوەکانی درووستکردنی لیژنەی تایبەت بە دەستووری هەرێمی کوردستان و شێوازی دەستوور و مافی پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی لە دەستووری هەرێمی کوردستاندا کرد و، ڕایگه‌یاند، "هەموو پێکهاتەکان مافیان لە دەستووردا دەپارێزرێت.''

به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كه‌ دانه‌یه‌كی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان نێردراوه‌، نیوەڕۆی ئەمڕۆ 5 شەممە 30ی نیسان، سەرۆک و سکرتێری پەرلەمانی کوردستان لە (مەڵبەندی کۆمەڵایەتیی عەینکاوە) لەگەڵ سەرۆک و بەرپرسانی باڵای لایەنە سیاسییەکانی کلد ئاشوور سریاندا کۆ بوونەوە.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، باسی لە مافی مەسیحی و کاکەیی و ئێزدی و تورکمان و پێکهاتە جیاوازەکانی تری هەرێمی کوردستان کرد و گوتی "هەموو پێکهاتەکان مافیان لە دەستووردا دەپارێزرێت، دەبێت بەشێوازێک دەستووری هەرێمی کوردستان بنووسینەوە، هەموو نەتەوە و پێکهاتە جیاوازەکان بەشدار بن لە نووسینەوەیدا و ڕەنگدانەوەیەکی ڕاستەقینەی پێکهاتەی هەرێمی کوردستان بێت، چونکە یەکێک لە شانازییەکانی هەرێمی کوردستان بوونی هەمەڕەنگییەکە لە ئاین و نەتەوەو پێکهاتەی جیاواز."

پاشان نوێنەری حیزبە مەسیحییەکان، سەرنج و تێبینی خۆیان سەبارەت بە دەستوور و مافەکانیان خستە ڕوو، داوایان کرد وەک پێکهاتەیەکی سەرەکی و هاوبەش لە هەرێمی کوردستان مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت، نەک وەک زۆرینە و کەمینەی ئایینی.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەیشدا، سەرۆکی پەرلەمان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، ناوەڕۆکی  کۆبوونەوەکەی لەگەڵ حیزبە مەسیحییەکان بۆ ڕۆژنامەنووسان خستە ڕوو.

 
 

هەواڵی پەیوەندیدار