حکوومەت زەوی یان شوققە بە خانەوادەی شەهیدانی جەنگی تیرۆر دەدات

هەولێر-KDP.info-لەکۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستاندا کە بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیرانی کوردستان ساز درا، بڕیاردرا زەوی یان شوققە بەسەر خانەوادەی شەهیدانی جەنگی تیرۆر دابەش بکرێت.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٣٠-٤-٢٠١٥، به سه‌رۆكایه‌تیی (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاساییی خۆی ساز دا.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه له سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكوه‌زیران پوخته‌یه‌كیان ده‌رباره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی سەرەتای ئەم هەفتەیەی هه‌ردوو سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان خسته ڕوو و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان به ئه‌رێنی بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكایه‌تی له قه‌ڵه‌م دا.
له بڕگه‌ی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا میوانداریی( د. ئەحمەد ئەنوەر) سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له هه‌رێمی كوردستان كرا به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی كار و چالاكییه‌كانی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و گرنگیی هه‌ماهه‌نگیی ده‌سته له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن به شێوه‌یه‌كی گشتی ، تیایدا پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی كار و چالاكییه‌كانی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و كێشه و گرفته‌كانی خسته ڕوو. دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره به‌ڕێزه‌كان چه‌ندین ڕا و سه‌رنجیان له‌باره‌ی بابه‌ته‌كه‌وه پێشكەش كرد، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ته‌واوی پشتگیریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ كار و چالاكییه‌كانی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، دووپات كرده‌وه.
له بڕگه‌ی دووه‌می به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، خاتوو (نه‌ورۆز مه‌ولوود) وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ڕاپۆرتێكی ده‌رباره‌ی پێكهاته و كار و چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌تی له كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، خسته ڕوو. دوای گفتوگۆی وه‌زیره‌کان له‌سه‌ر ڕاپۆرته‌كه، بڕیار درا لیژنه‌یه‌ك له وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان پێك بێت بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی مانگێكدا ڕاپۆرته‌كه پوخت بكرێته‌وه و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا بڕیارێ لێ بدرێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری دا پارچه زه‌وی، یان شوققه به‌سه‌ر خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی شه‌ڕی دژی تیرۆردا دابه‌ش بكرێت و بۆ ئه‌م مهبهستەش لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی ڕاسپارد. له بڕگه‌ی كۆتاییی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پڕۆژه‌یاسای ئه‌نجومه‌نی پزیشكی له هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن ( د. ڕێكه‌وت ڕه‌شید) وه‌زیری ته‌ندروستییه‌وه خرایه ڕوو و دوای ئه‌وه‌ی به چه‌ند سه‌رنج و تێبینییه‌ك ده‌وڵه‌مه‌د كرا، له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌سه‌ند كرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا (د. عه‌لی سندی) وه‌زیری پلاندان باسی له كێشه و گرفتی به‌ڵێنده‌ران و كۆمپانیاكانی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان كرد و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ناوی گشت وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ته‌وه، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ به‌ڵێنده‌ران و كۆمپانیاكانی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان به گشتی و بانكه‌كان ده‌ربڕی كه سه‌ره‌ڕای ئه‌و كێشانه‌ی به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه هاتنه ئاراوه، تێگه‌یشتنێكی باشیان بۆ دۆخه‌كه هه‌بوو و بوونه هاوكاری حكوومه‌ت، بۆیه‌شه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانی ڕاسپارد كه هه‌رچی له توانادا بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان، درێخی نه‌كرێت و هه‌مووانی دڵنیا كرده‌وه كه مافی هیچیان نافه‌وتێت.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌روه‌ها به‌بۆنه‌ی یادی یه‌كی ئایار، جه‌ژنی جیهانیی كرێكارانه‌وه، پیرۆزبایی له كرێكارانی كوردستان كرد.




