٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە ئامانجەكەی هێنایە دی و لەسەر داوای یەپەگە گەڕایەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێ، لەسەر داوای یەپەگە و بەهۆی هاتنەدیی ئامانجەكەیان هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە كۆبانی گەڕانەوە.

(ئەنوەری حاجی عوسمان)، بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "هێزی پێشمەرگە لەگەڵ هێزەكانی یەپەگە توانییان كۆبانی و نزیكەی 400 گوند ڕزگار بكەن، جا مادامەکینێ ئێستا هیچ مەترسییەك لەسەر كۆبانی و دەوروبەری نەماوە، ئیتر پێویست نەبوو ئەو هێزە لەوێ بمێنێتەوە."
دیارە چوار كاروانی هێزی پێشمەرگە ڕۆییشتنە كۆبانی؛ یەکەم كاروانی هێزی پێشمەرگە لە 28ـی تشرینی یەكەمی 2014ـدا لە هەولێرەوە بەرەو كۆبانی كەوتە ڕێ؛ دووەم كاروانیش لە 3ـی كانوونی یەكەمی 2014ـدا چوو؛ سێیەمین پۆلە پێشمەرگەیش لە 15/1/2015 بەرەو کۆبانێ چووبوون و، ئاخر كاروانیش پاش 55 ڕۆژ، دوێنێ گەڕایەوە هەرێمی كوردستان.
ڕابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار