لیژنەی باڵای هەولێر و بەغدا کۆ دەبنەوە.. ئەمەریکایش بەشدار دەبێ

بەغدا-KDP.info- باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەڵێ، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەو و وەزیری بەرگریی عێراق(خالید عوبەیدی) لەگەڵ چەند بەرپرسێکی هەرێمی کوردستاندا کۆ دەبنەوە و دەڵێ، کۆبوونەوەیان پێوەستە بە هاوکاریی ئەمنییەوە.
(ستیوارت جۆنز)ـی باڵیۆزی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە عێراق، بە سۆمەرییە نیوزی گوتووە، سەردانەکەی بۆ هەولێر، بۆ ئامادەبوونیەتی لە کۆبوونەوەی ئەو لیژنە باڵایەی لە نێوان هەردوو حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستاندا پێکهاتووە و، دەیشڵێ، کۆبوونەوەکە ڕۆتینی دەبێ، گوتیشی کە، ئەو و وەزیری ەبرگریی عێراق لە ئێستادا لە هەولێرن و لەگەڵ چەند بەرپرسێکی هەرێمی کوردستاندا کۆ دەبنەوە.
وەک باڵیۆزی ئەمەریکا دەڵێ، کۆبوونەوە و دانوستانیان پێوەندی بە هاوکارییە ئەمنییەکانەوە هەیە.
باڵیۆزی ئەمەریکا(ستیوارت جۆنز) بۆ کۆبوونەوەی ئاسایی لیژنەی باڵای نێوان هەولێر و بەغدا ئەمڕۆ پێنجشەممە هاتووەتە هەولێر و، چۆنیەتیی هاوکاریی ئەمنی نێوان هەردوو لا، کە بۆ ئازادکردنی ئەو ناوچانەیە کە هێشتا لە چنگ دەستی داعشن، بخەنە بەر باسەوە.
زریان زیاد




