بۆ دەبێ کاتی بانگ و نوێژ دەستکاری بکەن

مووسڵ -KDP.info- گوتی: بۆ دەبێ کاتی بانگ و نوێژ دەستکاری بکەن، یەکڕاست بردیان و بەبەرچاوی هەمووانەوە قۆڵبەستیان کرد.
(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەمە، ڕێکخراوە تیرۆریستییەکەی داعش بە بەرچاوی قوتابییەکانەوە مامۆستا 'موعین ساڵح'ـیان دەستگیر کردووە؛ (موعین) مامۆستای بەشی شەریعەتە."
(مەموزینی) هۆکاری دەستگیریکردنی ئەو شەرعزانەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە دژی داعش قسەی کردووە و، گوتوویەتی بۆ دەبێ کاتی بانگ و نوێژ دەستکاری بکەن؟!
هەژار مەموزینی




