بڕیارە ٨٠%ی بەشە دەرمانی مووسڵ بۆ هەرێم ڕەوانە بکرێت

بەغدا-KDP.info-سه‌رۆكى لیژنه‌ى ته‌ندروستى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دەڵێ، له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ته‌ندروستیى عێراق گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕیاره‌ى 80%ـى بەشە ده‌رمانى پارێزگاى نه‌ینه‌وا بۆ هه‌ریم بنێرن.
سه‌رۆكى لیژنه‌ى ته‌ندروستى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق (د. فارس بریفكانى) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "به هه‌وڵ و ماندووبوونێکی زۆر دواى ماوه‌یه‌ك بڕیارێكمان ده‌ركرد و، زۆرمان بۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراقیش هێنا؛ زۆربەی ئاوارەکانی پارێزگاكانى عێراق، به تایبه‌ت نه‌ینه‌وا ڕوویان له هه‌رێمى كوردستان كردووه، بۆیە داوامان له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق كرد بڕى سه‌دا هه‌شتای بەشە ده‌رمانى پارێزگاى نه‌ینه‌وا بنێرن بۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى هه‌رێم؛ جاران سه‌داسه‌د بەشە ده‌رمانه‌كەیان دەنارد بۆ ناو مووسڵ."
(د. فارس) گوتیشى: "وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق ڕه‌زامه‌ندىی نیشان داوه ئه‌و ڕێژه‌یه ڕاسته‌وخۆ له به‌غدادا جیا بكرێته‌وه و بۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستىی هه‌رێمى كوردستانی بنێرن تا ئه‌و بارگرانییه‌ى له‌سه‌ر هه‌رێمه چاره بكرێت."
دیارە لەمێژە بەغدا بەشە دەرمانی هەرێم بە تەواوەتی نانێرێت؛ وەکچۆن (بریفكانى)ـیش دەڵێت: "لەوەتی وه‌زیرى ته‌ندروستیى عێراق سەردانی هه‌رێمى كوردستانی کردووە، زۆر کێشەمان چاره‌سه‌ر کرد؛ دیارە بەغدا لە 2003وە تا ئێستا، بەشە دەرمانی هیچ ساڵیکی هەرێمی بە تەواوەتی نەناردووە؛ ئەو کەموکووڕییەمان دا بە گوێی وه‌زیرى ته‌ندروستیی عێراقدا و، گوتمان دەبێ بەغدا ئەو قەرزەی هەرێم ببژێرێتەوە، ئیتر بە دەرمان بووبێ یان بە پێداویستی و ئامێری پزیشکی؛ خۆیشم بە دوای ئەو هەقەی هەرێمدا دەچم، با نەفەوتێت."
نه‌شوان به‌رزنجى




