٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە ئاخرڕاپۆرتدا ناوی خەتابارانی کەوتنی مووسڵ ڕادەگەیێنرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- بڕیار درا لە ئاخرڕاپۆرتدا یەك بەیەكی تاوانبارانی كەوتنی مووسڵ دەستنیشان بكرێن و بۆ رای گشتیی ئاشکرا بکرێن.

(شاخەوان عەبدوڵا) جێگری سەرۆكی لێژنەی لێكۆڵینەوە لە كەوتنی شاری مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ ئەندامانی لیژنەی لێكۆڵینەوە لە كەوتنی شاری مووسڵ كۆ بوونەوە؛ لە كۆبوونەوەكەدا باسی ئەوە كرا كە چۆن ڕێوشوێن (ئالیەت)ـێك دابنێین بۆ ئەوەی ئاخرڕاپۆرتی پێ دابڕێژین؛ هەموو ئەندامان هاوڕا بووین كە لە مانگی پێنجدا ئاخرڕاپۆرتی لیژنەی لێكۆلینەوە لە كەوتنی مووسڵ تەواو بكرێت."
(عەبدوڵا) گوتیشی: تەواوی ئەندامانی لیژنەكە هاوڕا بووین كە ئەم ڕاپۆرتە شتێكی سادە نەبێت، بەڵكو لە ڕاپۆرتەكەدا یەك بە یەكی تاوانبارانی كەوتنی مووسڵ دەستنیشان بكرێن. لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا بڕیار درا ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی  2\5\2015 دەنگ لەبارەی هەندێك بابەتی گرنگ بدرێت و، هەندێك كەسایەتیی بەرگومان دەستنیشان بكەین بۆ ئەوەی لێیان بکۆڵینەوە."
سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراویش لە لیژنەی كۆڵینەوە لە كەوتنی شاری مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ڕۆژی شەممە لیژنەی لێكۆڵینەوە لە كەوتنی مووسڵ دەنگ لەسەر بانگێشتكردنی (نووری مالیكی) سەرۆكوەزیرانی جارانی عێراق دەدات؛ ئاخر مالیكی لە زۆربەی لێكۆڵینەوەكاندا ناوی هێنراوە و، تۆمەتی زۆری لە پاڵە؛ جا هەر دەبێ بێتە لیژنەكە و، لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا بكرێت."
سەرباز واحید

هەواڵی پەیوەندیدار