گوزەرنامە لە پارێزگاکەی خۆتدا نوێ دەکرێتەوە

بەغدا-KDP.info-بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، ئەمڕۆ لە لیژنەی ئاسایشوبەرگری یاسای نوێی جەوازاتمان نارد بۆ سەرۆكایەتیی پەرلەمان و چەسپاندمان كە خەڵكی پارێزگاكانی هەرێم چیتر سەردانی بەغدا نەكەن بۆ وەرگرتنەوەی پاسەپۆرت (گوزەرنامە).
(شاخەوان عەبدوڵا) بڕیاردەری لیژنەی ئاسایشوبەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ لە لیژنەی ئاسایشوبەرگری یاسای نوێی جەوازاتمان نارد بۆ سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ئەوەی خوێندنەوەی دووەمی بۆ بكرێت، ئەم بابەتەشمان چەسپاند لە یاسا نوێیەكەدا كە خەڵكی پارێزگاكانی هەرێم چیتر سەردانی بەغدا نەكەن بۆ وەرگرتنەوەی پاسەپۆرتی نوێ لەسەر پاسەپۆرتە کۆنەکە یاخود ونبووەکە یان سووتاوەکە؛ جا لە سەرجەم پارێزگاكاندا دەسەڵاتمان داوە بە دادگاكانی پێوەست بە كێشەی جەوازات بۆ ئەوەی كارەكە بکەن؛ ئیتر هاووڵاتیان دەتوانن ڕاستەوخۆ لە پارێزگاكانی خۆیاندا كاری خۆیان ڕایی بكەن و، پاسەپۆرتی تازە وەربگرنەوە.
سەرباز واحید




