٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیژنەکانی پەرلەمان بە دوای چارەی گرفتەکانەوەیە

سەرچاوە: KDP.info

پەرلەمان-KDP.info-بە سەرپەرشتی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لیژنە هەمیشییەکانی پەرلەمانی کوردستان کۆ بوونەوە و، بڕیار درا کە بۆ لەمەودوا بە دوای ڕێوشوێن (ئالیەتێک)ـدا بگەڕێن کە هەر گرفتێکیان ئاراستە دەکرێ، چارەی بۆ بدۆزنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩/٤/٢٠١٥ بە سەرپەرشتیی (د. جەعفەر ئیبراهیم ئێمینکی) جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و ئامادەبونی (فەخرەدین قادر) سکرتێری پەرلەمان، سەرۆک لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان کۆ بوونەوە.

سەرەتای کۆبوونەوەکە جێگری سەرۆکی پەرلەمان گوتی کۆبوونەوەی سەرلیژنە هەمیشەییەکانی گەلێ گرینگە، هەتا بتوانن ئەو بابەت و کێشە و گرفتانەی دێتە بەر دەستیان، تاوتوێ بکەن و، ڕێگەچارەیەکی یەکجارەکییان بۆ بدۆزنەوە.
                      
دواتر ئەو پرسانەی پەیوەندارن بە کێشە و گرفتی لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان و کاراترکردنی نووسینەوە و، ئامادەکردنی ڕاپۆرتی لیژنەکان لەبارەی ئەو پڕۆژەیاسایانەی خوێندنەوەی یەکەمیان بۆ کراوە و، ئاراستەیان کراوە، خرانە ڕوو؛ هاوکات بابەتی ئەو پرسیارانەش گفتوگۆیان لەبارەوە کرا کە لەلایەن پەرلەمانتارانەوە ئاراستەی سەرۆکایەتیی حکوومەتی هەرێم کراوە و، لە کۆبوونەوەی هاوبەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و حکوومەت تەوەرێکی گرینگی دانیشتنەکەی پێک هێنا و، بڕیار دراوە ڕێوشوێنێک بۆ شەنوکەوکردنی پرسیارەکان لەلایەن پەرلەمانی کوردستان بدۆزێتەوە و حکوومەتی هەرێمیش لەڕێگەی وەزیری هەرێم بۆ کاوباری پەرلەمان کار بۆ ئەوە بکات لەماوەی دیاریکراودا بەدواداچوون بۆ پرسیارەکان بکات و وەڵام بدرێتەوەو جەخت لەسەر پرنسیپی پرسیارکردنی پەرلەمانتاران بۆ وەرگرتنی زانیاری کرایەوە، بەڵام بەو ڕێوشوێنەی کە هەردوو سەرۆکایەتییەکە لەسەری ڕێک کەوتوونە.
جەخت لە خاڵێکی تری کۆبوونەوەکەی حکوومەت و پەرلەمان کرایەوە، بەوەی کار دەکرێ فراکسیۆن و سەرۆک لیژنە هەمیشەییەکان لەگەڵ لیژنەیەکی یاساناسانی ئەنجومەنی وەزیران لەو پڕۆژەیاسایانە بکۆڵنەوە کە بڕیار وایە پەرلەمان پەسەندیان بکات و پەرلەمان و حکوومەت لەمبارەوە هەماهەنگییان هەبێ.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەبوونی وەزیر و بەڕێوەبەرە گشتییەکان لە دانیشتنی لیژنەکانی پەرلەمانی بەرز نرخێنرا، کە ئەم خولە چالاکانە ئەم کارەی کردووە کە نیشانەی باشتر بەڕێوەچوونی کاری ئەم خولەی پەرلەمانە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار