٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چاودێرێکی سیاسی: سه‌ردانی سەرۆک بارزانی بۆ ئه‌مه‌ریكا، دەبێتە ھۆی تواندنەوەی داعش لە عێراق

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بڕیارە حەفتەی دابێ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەردانی ئەمەریکا بکات و، لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا و کاربەدەستانی ئەو وڵاتەدا کۆ ببێتەوە؛ چاودێرێکی سیاسیش دەڵێ، ئەو سەردانە کاریگەرییەکی باشی دەبێت و، عێراق لە مەترسیی داعش ڕزگار دەکات.

(د. ساڵح مەلاعومەر عیسا) چاودێری سیاسی و ماموستای زانکۆ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دیارە كه‌ بڕیارە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان حەفتەی دابێ، سەردانی ئەمەریکا بکات؛ جا ئەو سەرداننە لەم بارودۆخەدا، بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستانیش گرینگییەکی یەکجار زۆری ھەیە، چونکە تیرۆر مەترسی بۆ سەر عێراق و ھەرێم ھەیە و، (سەرۆک بارزانی)ـیش کەسایەتییەکی  گرینگە لە عێراقیشدا و، کۆڵەکەیەکی بەهێزە لە شەڕی دژەتیرۆردا و، وڵاتانی ئەمەریکا و ھاوپەیمانانی کە دەیانەوێ رووبەڕووی داعش ببنەوە پێویستیان بە کەسایەتییەکی وەک سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھەیە، بۆ ئەوەی لێکتێگەیشتن و، ھەماھەنگی لەنێوان ھەرێم و ئەمەریکا و وڵاتاندا ھەبێت، تا بتوانن داعش نەھێڵن."


(د. ساڵح مەلا عومەر عیسا) گوتیشی، بە بۆچوونی من ئەم سەردانە دەبێتە ھۆی تواندنەوەی داعش لە عێراق.


بڵند ئیبراھیم
 

 
 

هەواڵی پەیوەندیدار