کۆنفرانسێک بۆ ئاوەدانکردنەوەی کۆبانی ساز دەدرێت

کۆبانی-KDP.info- نوێنەری کانتۆنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لە ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، بڕیارە سەرەتای مانگی دابێ لە ئامەدی باکووری کوردستاندا کۆنفراسێک بۆ ئاوادانکردنەوەی کۆبانێ ساز بکرێت.
(فەتحوڵا حوسێنی) نوێنەری کانتۆنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لە ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە سێیەم ڕۆژی مانگی دابێتەوە، لە ئامەدی باکووری کوردستاندا کۆنفرانسێک بۆ ئاوەدانکردنەوەی کۆبانی ساز بدرێت، بەو مەبەستەش ھەموو پارتە کوردەکان و، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیش بانگهێشت کراون."
دیارە کۆبانی، لە شەڕی تیرۆریستانی داعشدا کاول بووە و، دەشێ ئاوەدان بکرێتەوە.
بڵند ئیبراھیم




