٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

دەزگای خێرخوازیی بارزانی کۆمەکی تەندروستی ئاوارەکان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info-  دەزگای خێرخوازیی بارزانی کۆمەکی تەندروستی گەیاندە 2750 ئاوارەی نیشتەجێی کەمپەکانی هەرێم، هاوکات پێداویستیی تەندروستیشیان بەسەر نەخۆشخانەکانی سۆران دابەش کرد.


29/4/2015، کارمەندانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی چوونە كەمپی بەردەڕەش و، بەشی 802 منداڵی بەرمەمکانە وشکەشیری سریلاكیان داوەتە 750 خێزانە ئاوارە.
جگە لەوەیش، دەزگای خێرخوازیی بارزانی و مانگی سووری ئیمارات، پێکەوە چوونەتە كۆمەڵگەی پیرزین و كەمپی بەحركە و، 2000 جێ خۆراكیان بەسەر ئاوارە عەرەبەکاندا دابەش کرد.
لە هەڵمەتێكی تردا دەزگای خێرخوازیی بارزانی و مانگی سووری عێراقدا، بە هەرەوەزی خۆراكیان بەسەر 160 خێزانە ئاوارەی بێسەمیان (بێسەرپەرشت) و، کەمئەندامدا دابەش کرد.
لەو لایشەوە لە دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە، 35 ئامێری پەستانپێو و، 60 ئامێری گەرماپێو و 30 كارتۆن حەبی ئەمۆكسیسیلین و، 24 كارتۆن لەفاف و، 24 كارتۆن چەسپ (لەزگە) و 12 كارتۆن لۆكە و 12 كارتۆن دەمامک (ماسك)ـیان بەسەر نەخۆشخانەكانی دەڤەری شارۆچكەی سۆراندا دابەش کرد.

 
 

هەواڵی پەیوەندیدار