مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی (48)مین ساڵه‌ى ده‌رچوونى رۆژنامه‌ى (التاخی) پیرۆز كرد

هه‌ولێر-KDP.info- مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان به‌بۆنه‌ى (48)مین ساڵه‌ى ده‌رچوونى رۆژنامه‌ى (التاخی) ڕایگه‌یاند، (التاخی) خاوه‌ن كاروانێكى پڕ به‌خشش و داهێنان و خزمه‌ته و توانیویه‌تی له‌و ماوه‌یه‌ى ته‌مه‌نى كاركردن و ده‌رچوونیدا بره‌و به كوولتوور و رۆشنبیریی نه‌ته‌وه‌ییمان بدات و، شوناس و ئه‌و دیفاكتۆیه‌ى ئێستا بۆ خوێنه‌رانى روون و شیی بكاته‌وه.
په‌یامى پیرۆزبایی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان به‌بۆنه‌ى (48)مین ساڵه‌ى ده‌رچوونى رۆژنامه‌ى (التاخی)
هه‌ڤاڵى به‌ڕێز ئه‌حمه‌د ناسر فه‌یلى سه‌رنووسه‌رى رۆژنامه‌ى (التاخی)
هه‌ڤاڵان، ئه‌ندامانى ستافى نووسین و هونه‌ریی له رۆژنامه‌ى (التاخی)
به‌بۆنه‌ى (48)مین ساڵڕۆژى ده‌رچوونى رۆژنامه‌ى (التاخی) پیرۆزباییه‌كى گه‌رم له ئێوه و خوێنه‌رانتان ده‌كه‌ین، هیوادارین هه‌رده‌م له پێشكه‌وتندا بن له خزمه‌ت دۆزى ره‌واى گه‌له‌كه‌مان و كارى رۆژنامه‌وانیدا، رۆڵ و خزمه‌تتان له ره‌وتى رۆژنامه‌گه‌ریدا دیار و به‌رچاوه و شایانى رێز و سوپاسن بۆ ئه‌و كار و خه‌باته راسته‌قینه‌ى پێشكه‌ش به بوارى رۆژنامه‌گه‌ریی ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ى (التاخی) وه‌ك زمانحاڵى پارتیمان، پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان، كه به زمانى عه‌ره‌بى ده‌رده‌چێت، خاوه‌ن كاروانێكى پڕ به‌خشش و داهێنان و خزمه‌ته و توانیویه‌تی له‌و ماوه‌یه‌ى ته‌مه‌نى كاركردن و ده‌رچوونیدا بره‌و به كوولتوور و رۆشنبیریی نه‌ته‌وه‌ییمان بدات و، شوناس و ئه‌و دیفاكتۆیه‌ى ئێستا بۆ خوێنه‌رانى روون و شیی بكاته‌وه و، ببێته سه‌كۆیه‌كى راسته‌قینه‌ى دیالۆگی فره‌ڕه‌نگ و ده‌نگ و زمانى رۆشنبیر و رۆژنامه‌نووسانى ئێراق و ده‌روربه‌ر.
رۆژنامه‌ى (التاخی) كه به‌بڕیار و رێنوێنیى رێبه‌رى نه‌ته‌وه‌ییمان (بارزانى نه‌مر) له شه‌سته‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو كارى له‌سه‌ر كرا و به زمانى عه‌ره‌بى ده‌رچوو، توانیویه‌تى لێبڕاوانه و بوێرانه وێراى كێشه و كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانى به‌رده‌مى، به‌رده‌وام بێت و ده‌نگى ره‌واى گه‌له‌كه‌مان و كێشه چاره‌نووسسازه‌كه‌ى به ده‌وروبه‌ر و جیهان بگه‌یه‌نێ و، ئه‌و ئه‌زموونه و ده‌سكه‌وتانه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌رجه‌سته بكات.
هه‌ڤاڵانى به‌ڕێز
وێراى ئه‌و مه‌ترسی وهه‌ڕه‌شانه‌ى له بوارى كاركردنتان دووچارى بوونه‌ته‌وه به‌تایبه‌تى په‌لاماره‌كه‌ى پارساڵ بۆ سه‌ر نووسینگه‌ى سه‌ره‌كیی رۆژنامه‌كه له شارى به‌غدا، هه‌میشه سوور بوون له‌سه‌ر به‌جێگه‌یاندنى ئه‌ركى پیشه‌یى و نه‌ته‌وه‌ییتان، ئه‌مه‌ش مایه‌ى شانازى و سوپاسگوزارییه، كه له‌و سه‌نگه‌ره‌وه داكۆكی له‌و په‌یامه پیرۆزه‌ى خۆتان ده‌كه‌ن.
جێگاى ئاماژه‌یه كار و ئه‌ركى ئێوه له‌و رۆژنامه‌یه‌دا بایه‌خێكى تایبه‌تى خۆى هه‌یه به‌و پێیه‌ى به زمانى عه‌ره‌بی و له پایته‌ختى ئێراقى فیدراڵ ده‌رده‌چێت، بۆیه گرنگه واقیع و راست و ره‌وایی كێشه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌كانمان به خوێنه‌رانى بناسێنێ و ببێت به مینبه‌ری بره‌ودان به دیموكراسیه‌ت و فره‌یی و ئاشته‌وایی و پێكه‌وه‌ژیان و لێكحاڵیبوون له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێم و ئێراقدا.
به‌و بۆنه‌یه‌وه جارێكى دیكه‌ى پاڵپشتیی ته‌واوى خۆمان بۆ رۆژنامه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و هیوادارین زیاتر به‌ره‌وپێش بچێ و، له رووى چه‌ندایه‌تى و چۆنیه‌تییه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ندتر بكرێ بۆ خزمه‌تكردنى كوولتوور و گوتارى رۆشنبیریى كوردى و كوردستانى و، پانتایی ده‌رچوون و بڵاوكردنه‌وه و خوێنه‌رانى به‌رفراوانتر ببێ و له ئاست خواست و ویستى په‌یامه ره‌واكه‌ى گه‌له‌كه‌مان دابێت.
جارێكى دیكه پیرۆزبایی له خۆمان و ئێوه و خوێنه‌رانتان ده‌كه‌ین...
مه‌كته‌بى سیاسیى
پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان
29/4/2015




