ده‌رماڵه‌یه‌كی 500 هه‌زار دیناری بۆ پزیشكانی هۆلی نه‌شته‌رگه‌ری خه‌رج ده‌كرێت

هه‌ولێر-KDP.info- راوێژكاریی دارایی وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، وه‌زیری دارایی بڕیاری دا، ده‌رماڵه‌ی پزیشكانی سڕكه‌ر له هۆڵه‌كانی نه‌شته‌رگه‌ری خه‌رج بكاته‌وه، كه بڕه‌كه‌ی مانگانه 500 هه‌زار دیناره.
(مۆفه‌ق فه‌تاح عه‌بدوڵڵا) راوێژكاریی دارایی وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان به ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: وه‌زیری دارایی بڕیاری دا ده‌رماڵه‌ی پزیشكانی سڕكه‌ر له هۆڵه‌كانی نه‌شته‌رگه‌ری خه‌رج بكاته‌وه، كه بڕه‌كه‌ی مانگانه 500 هه‌زار دیناره، پێشووتر ئیمتیازێكی باش هه‌بوو زۆر خه‌ڵك داوایان ده‌كرد له‌و به‌شه كار بكه‌ن، به‌ڵام ئێستا كێشه‌ی كه‌میی كارمه‌ند و پزیشك له‌و شوێنانه هه‌یه بۆیه ده‌رماڵه‌كه خه‌رج ده‌كرێت.
(مۆفه‌ق فه‌تاح عه‌بدوڵڵا) گوتیشی: به گشتی له نه‌خۆشخانه حكوومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، زیاتر له 62 كارمه‌ند و پزیشك له به‌شه‌كانی سڕكه‌ر كار ده‌كه‌ن، هه‌ر یه‌كه و 500 هه‌زار دیناریان پێ ده‌درێت و، ده‌رماڵه‌كه هاندانه بۆ ئه‌وه‌ی پزیشكان زیاتر روو له‌و به‌شه بكه‌ن.
راوێژكاریی دارایی وه‌زیری ته‌ندروستی روونی كرده‌وه، به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه ئیمتیازی ئه‌و پزیشكانه ماوه‌یه‌كه كه‌م كراوه‌ته‌وه، هه‌ڵبه‌ت پێشووتر مووچه‌یان سه‌دا سه‌د له مووچه‌ی پزیشكانی تر زیاتربوو.
گوتیشی: هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئیمتیازی ئه‌و به‌شه پزیشكیانه زیاتر بكه‌ن كه‌وا خزمه‌تگوزاریی و فریاگوزرایی خێرا و به‌رده‌وامن، به‌ڵام كێشه‌ی دارایی وای كردووه كێشه‌مان له هه‌ندێك بوار بۆ دروست بێت، وه‌زیری دارایی بڕیاری داوه هاوكاریمان بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه.
یه‌حیا سابیر




