سەنتەر و رێكخراوەكان مینحەی سێ مانگ وەردەگرن

هەولێر-KDP.info- دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بڕیاری راگرتن و بڕینی مینحەی بەشێكی زۆری رێكخراو و سەنتەرەكانی دا، لە ئێستادا بەپێی نووسراوێكی وەزارەت كە بۆ گەنجینەكان نێردراوە، مینحەی 3 مانگی كۆتایی ساڵی 2014 بۆ سەنتەر و رێكخراوەكان خەرج دەكرێت.
بەڕێوەبەری گەنجینەی سۆران (سیامەند ئیسماعیل) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ڕێكخراو و سەنتەرەكان مینحەی 3 مانگی كۆتایی ساڵی 2014ـیان بۆ خەرج دەكرێت و هەفتەی داهاتوویش دەتوانن پارەكە وەربگرن، كە هەر سەنتەر و رێكخراوێك سەدا پەنجای مینحەی پێ دەدرێت، بەپێی رێنماییەكانی وەزارەتی دارایی ئەو مینحەیەی كە ئێستا خەرج دەكرێت، هیی مانگەكانی 10، 11، 12ـی ساڵی 2014ـیە".
(سیامەند) ئەوەیشی خستە ڕوو، نووسراوێكیان لە وەزارەتی دارایی بۆ هاتووە لە 1/1/2015ـوە مینحە و بەخشینەكانی سەنتەر و رێكخراوەكان راگیراوە، ئەمەیش لە دوای ئەوە دێت كە زۆرێك لە رێكخراو و سەنتەرەكان كارەكانیان راگرتووە.
رابین شێروانی




