٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حەیدەر عەبادی گوتوویه‌تی، بەشه‌پاره‌ی پێشمەرگەیش ده‌دات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتیی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد، بە گوتەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەغدا ئەو پارە مانگانەیەی بۆ ھەرێمی کوردستانی ڕەوانە دەکات بەشی ھێزی پێشمەرگەشی تێدایە.

(نەجیبە نەجیب) ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا دەربارەی نەناردنی بەشە بوودجەی پێشمەرگە، پرسیارمان لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد؛ گوتی بەشە بوودجەی ھەرێمی کوردستان و، ھێزی پێشمەرگە دەنێرێت و، ئەوەی تا ئێستا ناردوویەتی بەشی ھێزی پێشمەرگەیشی تێدا بووە."

(نەجیبە نەجیب) گوتیشی، پرسیاریشمان لێی کرد پارەی ئەم مانگە کەینێ دەنێرن و چەندی دەنێرن، بەڵام لەبەر دەمەقاڵەی پەرلەمانتارێکی سوننە، وەڵامی ئێمەی پێ نەدراویەوە.
(نەجیب) ڕایشیگەیاند: "دەبارەی بەشە بوودجەی ھێزی پێشمەرگە من بە نووسراوی فەرمی پرسیارم لە حکوومەت کردووە و، چاوەرێی وڵام دەکەم."
بڵند ئیبرھیم

 
 

هەواڵی پەیوەندیدار