داعش لە دەمی راپەڕینی خەڵکی دەترسێ

مووسڵ-KDP.Info-دەمێکە داعش دەستی بەسەر مووسڵدا گرتووە، بەڵام هیچ کاتێک هێندەی ئەم یەکدوورۆژە ترسیان لە سەرهەڵدانی جەماوەر لێ نەنیشتووە.
(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، هیچ کاتێک هێندەی دەمی ئێستا و ئەو یەکدوو رۆژە داعشان ترسیان لە سەرهەڵدانی خەڵکی مووسڵ لێ نەنیشتووە؛ داعشان هێندە ترساون وا هیزێکیان پێکهێناوە بۆ سەرکوتکردنی هەر گردبوونەوە و کۆبوونەوە و بەدیارکەوتنی کۆمەڵێک لە خەڵکی، تا رێگربن لە سەرهەڵدان.
مەموزینی، گوتیشی داعش هێزێکی دیکەی دروستکردووە و ناوەی ناوە عەسری، ئەمانە کاریان رێگریکردنە بۆ ئەگەری هەر خۆپیشاندانێک کە لەنێو مووسڵدا بکرێت.
هەژار مەموزینی




