بۆکۆ حەرام ناوەکەی گۆڕی

هەولێر-KDP.info-بەگوێرەی راپۆرتێکی ماڵپەڕی (ستریتجۆرنال) گروپی تیرۆریستی بۆکۆ حەرام ناوی خۆی نا دەوڵەتی ئیسلامی هەرێمی رۆژئاوای ئەفریقا.
ماڵپەڕی (ستریتجۆرنال) نووسیویەتی کە، گروپی تیرۆریستی بۆکۆحەرام لە ڕاپۆرتێكی نوێیاندا ناوی خۆیان گۆڕی بۆ دەوڵەتی ئیسلامی هەرێمی ڕۆژائاوای ئەفریقا (Iswap) ، ئەمەش پاش چەند حەفتەیەك لە یاخیبوون و، پەیوەندیی هاوبەشیان لەگەڵ گروپی تیرۆرستی داعشدا.
بۆكۆحەرام نازناوێكە كە بەم گرووپە دراوە لەلایەن نایجیرییەكانەوە و، ماناكەی بە زمانی حوسوە واتە (پەروەردەی ڕۆژئاوایی قەدەغەیە). شیاوی ئاماژەیە ئەم گرووپە بوونەتە هۆی كوژرانی هەزاران هاووڵاتی لە ساڵی 2009ەوە.
و: خەسرەو حەمەڕەشید




