٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆیش نەگەیشتنە ئەنجام

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمان و فراکسیۆنەکان دیسان لەسەر دروستکردنی لیژنەی ئامادەکردنی دەستوور کۆ بوونەوە، بەڵام هیچ لێ شین نەبوو.
(محەمەد عەلی یاسین) گوتەبێژی فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان و، فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان، دیسان کۆ بوونەوە لەبارەی پێکهێنانی لیژنەی ئامادەکردنی دەستوور، بەڵام نەگەیشتنە ھیچ ئەنجامێک.
(محەمەد عەلی یاسین) گوتیشی، ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی کە پێویستە ئەو فراکسیۆنانەی یەک کورسییان ھەیە لە لیژنەکەدا ئەندامیان ھەبێت و، فراکسیۆنەکانی دیکەیش ڕازی نین.
(یاسین) ڕوونیشی کردەوە، ئێمە داوامان کردووە کە کورسی بەپێی ئیستحقاقی ھەڵبژاردن دابەش بکرێت و، ناکرێت فراکسیۆنێک کورسی زۆری ھەیە یەکێکی دیکە کورسی کەمی ھەیە وەکو یەک ئەندامیان لە لیژنەکە ھەبێت، بۆیە تا ئێستا گفتوگۆ سەرەتایە و، نەگەیشتوونەتە ھیچ ڕێککەوتنێک.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار