عەبادی مانگێ جارێک دەچێتە پەرلەمان

بەغدا-KDP.info-(د. ئه‌شواق جاف) ئه‌ندامە كوردی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دەڵێ، هه‌موو مانگێك (حه‌یده‌ر عه‌بادى) جارێك له په‌رله‌مان ئاماده ده‌بێت.
(د. ئه‌شواق جاف) ئه‌ندامە كوردی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "له دانیشتنەکەى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقدا، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق باسى ڕه‌وشى سیاسى و ئه‌منى و ئابوورى عێراقى كرد؛ ئینجا وه‌زیرى ناوخۆ و، به‌رگرییش قسه‌ى خۆیان كرد، بەڵام شتێکی وایان پێ نەبوو؛ هەر ئەوەندە بوو وه‌زیری به‌رگرى گوتى هیچ كوشتنى به‌كۆمه‌ڵیان نەبینیوە، ته‌نها 25 لاشه‌یان له به‌رده‌ستدایه؛ پاشان په‌رله‌مانتاران پرسیاریان لێ کردن، بەڵام لەبەر ده‌مه‌قاڵە چ وەڵامێک نەداریەوە؛ ئەوە بوو سه‌رۆكى په‌رله‌مان دانیشتنەکەى خستە پێنجشه‌ممه."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق گوتیشى: "(حه‌یده‌ر عه‌بادى) سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه كرد کە ڕێککەوتوونە، مانگێ جارێك دێتە پەرلەمان."
نه‌شوان به‌رزنجى




