٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تۆڵەی تەقینەوەکەی بەردەم پارێزگای هەولێر بە تەواوەتی کرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-ئەنجومەنی ئاساییشی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا رایگەیاند کە، گەورە تیرۆریست (عەلا سائیر ئەحمەد عەزاوی) ناسراو بە (ئەبوو قاسم) جێگرى والییەکەی گروپى تیرۆریستى (داعش) لە دەڤەری کەرکووک، لە هەڵمەتێکی هەواڵگرى (بەڕێوەبەرایەتىی گشتیى دژەتیرۆر)ى سەر بە ئەنجومەنى ئاسایشى هەرێمى کوردستان و بە پاڵپشتى فڕۆکە جەنگییەکانى هاوپەیمانان، کرایە ئامانج و، کوژرا..ئەو تیرۆریستە سەرپەرشتی تەقینەوەکەی بەردەم پارێزگای هەولێری کردبوو.

ئەنجومەنى ئاسایشى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، سەر لە ئێوارەى ئەمڕۆ لە نزیک قەزاى (حەویجە) گەورە تیرۆریست (عەلا سائیر ئەحمەد عەزاوی) ناسراو بە ئەبوو قاسم جێگرى والییەکەی گروپى تیرۆریستى (داعش) لە دەڤەری کەرکووک، لە هەڵمەتێکی هەواڵگرى (بەڕێوەبەرایەتىی گشتیى دژەتیرۆر)ى سەر بە ئەنجومەنى ئاسایشى هەرێمى کوردستان و بە پاڵپشتى فڕۆکە جەنگییەکانى هاوپەیمانان، کرایە ئامانج و، کوژرا.
بەگوێرەی زانیاری ئەنجومەنى ئاسایشى هەرێمى کوردستان، گەورە تیرۆریست (ئەبوو قاسم) سەرپەرشتیی کردەوە تیرۆریستییەکەى  (١٩/١١/٢٠١٤ـى بەردەم پارێزگاى هەولێر) و ئەوەی (١٧/٤/٢٠١٥)ـى شارۆچکەى عەنکاوە)یشی کردووە. جگە لەوە سەرپەرشتىی چەندین کردەوەى تیرۆریستىی دیکەیشی کردووە، بە تایبەتى لە شارى کەرکووکدا.
 

هەواڵی پەیوەندیدار