٤١ مۆمیان بۆ ساڵیادی له‌سێداره‌درانی له‌یلا قاسم داگیرساند

ڕواندزــKDP.infoــئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حزبی و حكوومی له شارۆچکەی ڕواندز، پرسەی 41ـەمین ساڵوەگەڕی له‌سێداره‌درانی (له‌یلا قاسم) و هاوڕێكانیان گرت.
(سدیق ڕه‌واندزی) به‌رپرسى ڕاگه‌یێنەوانیى په‌روه‌رده‌ى ڕه‌واندز، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕاگه‌یاند: "قوتابیانی قوتابخانه‌ی كچانەى شه‌مام سه‌ر به په‌روه‌رده‌ی ڕواندز له بیره‌وه‌ریی 41 ساڵوەگەڕی له‌سێداره‌درانی (له‌یلا قاسم) و هاوڕێكانی پرسەیەک ساز درا، له‌و پرسەیەدا وێڕایی پێشكه‌شكردنی شانۆگه‌رییه‌ك له‌لایه‌ن قوتابیان و داگیرساندنی 41 مۆم، كۆنسێرتێكی گۆرانی و، سروودی نیشتمانی به سه‌رپه‌رشتیی مامۆستا (پشتیوان جه‌مال) به‌ڕێوه چوو".
ڕابین شێروانی




