٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دهۆک..سبەینێ کێشەی کەم‌بەنزینی چارە دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info-سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک دەڵێ، بەنزین لە دھۆک نەبڕاوە؛ لەوە نەبێ ئەو ڕێژە بەنزینەی لە تورکیاوە بۆمان دێت کەم بووەتەوە و، ئەوەشیان تا سبەی چارەسەر دەبێت و، کێشەکە دەبڕێتەوە.
(فەھیم عەبدوڵا) سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەو بەنزینەی بە تەنکەر لە تورکیاوە بۆ پارێزگای دھۆک دەھات، بووەتە ٤٠%ـی جاران؛ خەڵک کردوویانە بە قەیران ئەگەرنا قەیران نییە."
(فەھیم عەبدوڵا) گوتیشی، بەپێی زانیاری، لەبەر نوێکردنەوەی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیاکانی ھێنانی بەنزینە لە تورکیاوە، بەنزین کەم بووە.
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک ڕوونیشی کردەوە، بڕیارە تا سبەی کێشەی کەم‌بەنزینی لە سنووری پارێزگای دھۆک، دەبڕێتەوە.
(عەبدوڵا) ڕایشیگەیاند: ئەگەر کێشەی 'کەم‌بەنزینی'ـیش ھەبێت، لە ھەولێرەوە بۆمانی رەوانە دەکرێت و، لێ ناگەڕێین ببێتە قەیران.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار