پرسی کچ و ژنانی ئیزدی دەبردرێتە ئەنجوومەنی ئاسایشەوە

هەولێر-KDP.info- نوێنه‌رى ئێزدییه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێ، له كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ڵێنى ئه‌وه‌ى پێمان دا كه پرسى كچ و ژنانى ئێزدى بباته نێو ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش و به هه‌ندی وه‌ربگرن.
(شێخ شامۆ) نوێنه‌رى ئێزدییه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ ئێمه وه‌كو نوێنه‌رى ئێزدییه‌كان و برایانى توركمان و مه‌سیحى له په‌رله‌مانى كوردستان و، لیژنه‌ى مافى مرۆڤ و، ئافره‌تان و یاسا و ته‌ندروستى بە فەرمی له‌گه‌ڵ خاتوو (زه‌ینه‌ب به‌نگۆرا) نوێنه‌رى سكرتێرى گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا کۆ بووینەوە؛ هه‌موومان له‌سه‌ر ئه‌و ڕه‌وشه یه‌كهه‌لوێست بووین و، باسى قوربانیانانی دەستی داعش و، به تایبه‌ت كوردانى ئێزدیمان کرد؛ داعش نیو ملیۆن کەسی ئاواره کرووە؛ 1500 دیلی دەستی داعش ڕزگار كراون، کە زۆربه‌یان ئافره‌تن و، له ڕه‌وشێكى خراپدان له رووى ده‌روونى و ته‌ندروستى و ژیان؛ داعش تەنانەت کچی منداڵکاریشی دزیوە."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ڕایشیگه‌یاند: "داوامان كرد ده‌زگاكانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان گرنگى به‌و کەسانە بده‌ن؛ پێداویستیه‌كانی ژیانیان بۆ دابین بكه‌ن، چونكه بارى حكوومه‌ت گران بووه و، ئه‌گه‌ر ئه‌وان یارمه‌تىی ئەو ئه‌و خەڵكه نه‌ده‌ن، له‌وە زیاتر بەرگە ناگرن؛ داوامان كرد كۆنفرانسیكى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ئافره‌تانى ئێزدى بكرێت و، زۆر بۆ حكوومه‌تى عێراق بهێنن ببێتە ئه‌ندام له دادگاى لاهایدا، تا بزانن و بیسەلمێنن ئه‌و كاره‌ساته‌ى به سه‌رماندا جینۆسایدە، یاخود ده‌سەڵات بداته دادگاى لاهاى تا بێن لەو نەهامەتییە بكۆڵنه‌وه."
(شێخ شامۆ) گوتیشى، نوێنه‌رى یووئێن (UN) به‌ڵێنى داوە كه بابه‌تى كچ و ژنانى ئێزدى له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش‌دا باس بکەن.
نه‌شوان به‌رزنجى




